له توركیا 15 رۆژنامەنووسی زیندانیکراو ئازادکران
پەیامی کورد... له توركیا 15 رۆژنامەنووسی زیندانیکراو ئازادکران
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، 15 رۆژنامەنووس لە ئامەدی باکووری کوردستان ئازاد کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، لە کۆی 18 رۆژنامەنووس کە لە 8ی حوزەیرانی ساڵی 2022 دەستگیر کرابوون ئەمڕۆ 15 رۆژنامەنووسیان ئازادکراون.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دادوەر فەرمانی ئازادکردنی بۆ سەرجەم رۆژنامەنووسەکان دەرکردووە و بڕیارەکەش لە دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەدی باکووری کوردستان دراوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، هەریەکە لە سێردار ئاڵتان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلەی فورات (DFG)، عەزیز ئۆروچ، سەرنووسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا(MA)، مەهمەت عەلی ئێرتاش، سەرنووسەری رۆژنامەی خۆیبوون، رۆژنامەنووسان زەینەل عابیدین بولوت، عومەر چەلیک، مەزلوم دۆغان گولەر، ئیبراهیم کۆیونجو، نەشێ تۆپراک، ئەلیف ئونگور، عەبدوڕەحمان ئۆنجو، سوعەت دۆگوهان، رەمزییە تەمێل، رەمەزان گێجیکن، لەزگین ئاکدەنیز و مەهمەت شاهین لە ژێر مەرجی دادگادا ئازادکراون.