TR KU SO
FB X
Kurdistan

لقی بانکەکانی ناوەندی دەبەسترێنەوە بە بانکەکانی هەرێم

📅 05 Mayıs 2018 13:16

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارێكی‌ گرنگ دەدات سەبارەت بەپێشنیازی بەستنەوەی لقی بەنكەكانی ناوەندی بەبەنكەكانی هەرێم.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری‌ سلێمانی لەوبارەیەوە ئاشكرایدەكات، كە وەزارەتی‌ دارایی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە ڕاسپێردراوە.

پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگەیاند، لەمیانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابوری، پێشنیازی بەستنەوەی لقی بەنكەكانی ناوەندی بەبەنكەكانی هەرێمی خستەڕوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و جێگرەكەشی بە بابەتەكە ڕازیبون و بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە داوەو وەزارەتی دارایی هەرێمیان ڕاسپارد ڕێكارە یاساییەكانی تایبەت بەبەستنەوەی لقی بەنكەكانی (ڕافیدەین و ڕەشید) بەبەنكەكانی هەرێم ئەنجامبدات.

ئاماژەی‌ بەوەشكرد، بەستنەوەی ئەو بەنكە ناوەندیانە بەبەنكەكانی هەرێمەوە گرنگیەكی زۆری بۆ كوردستان هەیە، چونكە هەر پێشینەیەكی كشتوكاڵی یان بازرگانی لەبەغدا دەربچێت، ڕاستەوخۆ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

Paylas: