TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ئەنجام دراون

سارا
Yazar
📅 23 Mayıs 2019 16:23

پەیامی کورد   ...   ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند :  وەزارەتەكەیان ھاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئامادەكاریی تەواوی بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ كردووە و ھەفتەی داھاتووش یەكەم تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت.

سامان سیوەیلی ، ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: "رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە، كە دەكەوێتە ھەفتەی داھاتووەوە، یەكەم تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت، كە ١١٢ هەزار و ٦٠٠ قوتابی بەشداری دەكەن و ئێمەش ئامادەكاریی تەواومان كردووە".

سیوەیلی هەروەها ووتی، ئەمنییەتی ھۆڵ و كارەبا دابین كراون و چاودێر ھەیە و ماوەی سێ سەعات ئینتەرنێت دەبڕدرێت، بۆیە ئامادەكاری تەواو كراوە و ھیچ كێشەیەك نییە و تاوەكو دوای جەژنیش تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبن.

Paylas: