مافی حکوومەت نییه مووچه‌ی فەرمانبەران ڕابگرێت !!!
پەیامی کورد ... مافی حکوومەت نییه مووچه‌ی فەرمانبەران ڕابگرێت !!!
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی، گفتوگۆی به‌رده‌وام ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بكرێت، چوونكە به‌پێی یاسای بودجه، حكوومه‌ت مافی نییه مووچه ڕابگرێت و بۆ ڕاگرتنی مووچه پێویستی به ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه، ئاماژه‌یشی دا، هۆكاری دواكه‌وتنی كابینه‌ی نوێ ناكۆكی ناو ماڵی شیعه‌یه و كورد هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نوێ نییه .
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، ڕایگەیاند : "ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نووسراوێكی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕابگرن و ئێمه به نووسراوی فه‌رمی ووڵامی ئه‌وانمان داوه‌ته‌وه و پێمان ڕاگه‌یاندوون یاسای بودجه‌ی ساڵی ڕابردوو ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش ڕاده‌ست نه‌كات ناردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه‌ی نه‌وتیش له مووچه‌كه ده‌برن و ئه‌وه‌ی دیكه به‌رده‌وام ڕه‌وانه ده‌كه‌ن، بۆیه حكوومه‌ت ناتوانی ڕایبگرێت و به‌پێی یاسا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه و پێویسته له په‌رله‌مان یاسایه‌كی دیكه ده‌ربكرێت بۆ ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌گه‌رنا ناتوانن ڕایبگرن."
د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد گوتیشی: "ده‌مێكه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاریش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕابگرن و ئێستاش ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه، بۆیه ده‌مێكه هه‌وڵ ده‌درێت، ناردنی مووچه ڕابگرن و ئێمه‌ش ڕازی نه‌بووین، چوونكه پێچه‌وانه‌ی یاسایه."
حه‌داد باسی له‌وه‌ش كرد: "گفتوگۆی به‌رده‌وام له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن."
گوتیشی: "تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و پێشكه‌شكردنی به په‌رله‌مان دیار نییه، چوونكه پێویسته شیعه‌كان له‌نێو خۆیاندا بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌ركاتێك گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كان و به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت ئه‌وكات پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرا و واده‌ی دانیشتن بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێ دیاری ده‌كرێت."
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌وه‌ش كرد: "كورد هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نوێ نییه و كێشه‌كان له‌ناو ماڵی شیعه هه‌یه، چوونكه ناوی كاندیده‌كانیان ڕه‌ت كردووەته‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانی كورد هه‌رسێ وه‌زاره‌ت ده‌مینێن و كه‌م ناكرێنه‌وه و بۆ ناویش، ئاساییه گۆڕانكاری له ناو بكرێت."