"مەجبور نیم دەست لەکار بکێشمەوە، 3 مانگی تر خانەنشین دەکرێم"
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه راست نین، من سێ مانگم ماوه بۆ واده‌ی یاسایی خانه‌نیشین بوون، ئیتر بۆچی ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه.
بەیانی ئەمڕۆ 15ی 3ی 2018 بەشێک لەمێدیا عیراقی و کوردیەکانیش ھەواڵی دەستگیرکردنی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکیان لەلایەن ھێزەکانی دژە تیرۆری عیراقەوە بڵاوکردەوەو ئاماژەیان بەوەدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکەش دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
لەبەرامبەردا عەمید خەتاب عومەر بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداو تێیدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوەو گووتی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و راست نین، من سێ مانگم ماوه بۆ واده‌ی یاسایی خانه‌نیشین بوون، ئیتر بۆچی ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه.
لە بارەی ئەوەی گوایە وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لەلایەن دژە تیرۆری عیراقەوە دەستگیرکراوە وتی: درەنگانی شەوی ڕابردوو ھێزەکانی دژە تیرۆر بۆ چەند پرس و ڕایەک لەگەڵ عەقید ئەفراسیاو گفتوگۆیان کردوەو ھیچی تر، بەھیچ شێوەیەک دەستگیرنەکراوە.
ئەوەشی ڕوونکردەوە، ئەگەر ھەر لێپرسینەوەیەک ھەبێت، ئەوا لەلایەن منەوە بەرامبەری وتەبێژی پۆلیس دەکرێت نەک لایەنێکی دیکەی ئەمنیی.
لای خۆشیه‌وه عه‌قید ئه‌فرسیاو كامیل، وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك، راگه‌یاند:پێی وتراوه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له لێدوان نه‌دات.