ئەمڕۆ هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە کە بەرهەم ساڵح یش تێدا بەشدارە
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو کۆبوونەوە رێکدەخات، کۆبوونەوەی یەکەم لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان و حکوومەت دەبێت، کۆبوونەوەی دووەمیش لەگەڵ کەسی یەکەمی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت و سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکایەتییەکانی حکوومەت و پەرلەمانیش تێیدا بەشدار دەبن و بۆ ئەو مەبەستەش ئێوارەی دوێنێ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر.
بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه و دواتریش هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان دۆخی عێراق و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن.