TR KU SO
FB X
Kurdistan

ماكدۆناڵدز داوای پەتاتەی هەرێمی كوردستان دەكات

Navas Jan
Admin
📅 02 Ağustos 2023 15:44


پەیامی کورد... ماكدۆناڵدز داوای پەتاتەی هەرێمی كوردستان دەكات


وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لقەكانی ماكدۆناڵدز لە وڵاتانی كەنداو داوای بەرهەمی پەتاتەی كوردستان دەكەن.
وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ بەبازاڕكردن و هەناردەكردنی بەرهەمەكانی جوتیاران بۆ بازاڕەكانی دەرەوە و دوابەدوای ئەو سەركەوتن و پێشوازییە گەرمەی لە پەتاتەی جوتیارانی كێڵگەكانی پارێزگای هەولێر كرا، 300 تۆن پەتاتە لە 8 كۆنتێنەردا لە عەلوەی وڵاتی ئیماراتە.
ئەوەش هاتووە، لەئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ هەناردەكردنی سەدان تۆن پەتاتە بۆ وڵاتانی كەنداو و ئوردن، ئەوەش لەسەر داخوازی لقەكانی ماكدۆناڵدز، ئەمساڵ پێشبینیكراوە كە هەرێمی كوردستان بگاتە لوتكەی بەرهەمهێنان و زیاتر لە 600 هەزار تۆن پەتاتەی خواردن و 150 هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی بەرهەمبێت.
وەزارەتی كشتوكاڵ جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم بەهۆی پێگەیشتنی وەرزی پەتاتەی خۆماڵی هاوردەكردنی پەتاتە لە دەرەوە قەدەغەكراوە، هەروەها وەزارەتەكە لێكتێگەیشتن نامەی هەیە لەگەڵ 7 كارگە و كۆمپانیای بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی، بۆ ئەوەی ساڵانە راستەوخۆ بەرهەمی پەتاتەی جوتیاران وەربگرنەوە.
 

Paylas: