Kurdistan
مەخموور / کوژران و بریندار بوونی ٤ سەربازی عێراقی لە ئەنجامی ھێرشێکی خۆکوژی
پەیامی کورد ... مەخموور / کوژران و بریندار بوونی ٤ سەربازی عێراقی لە ئەنجامی ھێرشێکی خۆکوژی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، لە ھێرشێکی خۆکوژیدا کە چەکدارێکی داعش لە چیای قەرەچوغی سنوری مەخمور ئەنجامیدا، ئەفسەرێکی سوپای عیراق کوژرا و سێ سەربازیش برینداربوون.
یپێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چیای قەرەجوغی سنوری قەزای مەخمور لە ھێرشێکی خۆکوژیدا چەکدارێکی داعش خۆی بە فەوجی سێی لیوای ٥١ سەر بە فیرقەی ١٤ی سوپای عیراقدا تەقاندەوە.
بەپێ زانیاریەکان لەئەنجامی ئەو ھێرشە خۆکوژییەدا ئەفسەرێکی سوپای عیراق بەپلەی ملازم بەناوی ( م- س-م) کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.