مەلا بەختیار :هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێت و پۆستی پارێزگاریش لە گۆڕان وەردەگرینەوە
دوای ئەوەی کە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان داوا لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکات، لە کاتی خۆیدا، پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕادەست بکاتەوە و فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانیش، ڕایگەیاند: "پۆستی پارێزگاری سلێمانی، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان ئاڵوگۆڕی پێکراوە و پێشتر ئەو پۆستە ماوەیەکی زۆر لای یەکێتی نیشتمانی بووە، بەڵام ئەو پۆستە ھەمووی چەند مانگێکە دراوە بە بزووتنەوەی گۆڕان، لە کاتێکدا دەبێ بزووتنەوەی گۆڕان ھاوشێوەی یەکێتی بۆ ماوەی دوو ساڵ پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەڕێوە بەرێت".
یەكێتی نیشتمانی كوردستان دووپاتیی ده‌كاته‌وه، كه پۆستی پارێزگای سلێمانی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌رده‌گرنه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار"، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، سەبارەت بە پرسی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند، "یه‌كێتی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێته‌وه".
هاوكات سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پێیوایه له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی پێویستی به دوو به‌ره هه‌یه، یه‌كێكیان له سه‌ر ئاستی عێراق و ئه‌وی ديكه‌يان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بێت و گوتيشى: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێت".