مەلا بەختیار و حاکم قادر لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کونسووڵی گشتی ئەو ووڵاتە لە سەر چەند پرسێکی گرینگ لە سلێمانی کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... مەلا بەختیار و حاکم قادر لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کونسووڵی گشتی ئەو ووڵاتە لە سەر چەند پرسێکی گرینگ لە سلێمانی کۆبوونەوە
ئەمڕۆ هەریەکە لە مەلا بەختیار و حاكم قادر، ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و رۆب واڵەر، كۆنسووڵی ئەمریكا لە هەولێر کۆبوونەوە و لەدیدارەكەدا دۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢١ی عێراق گفتوگۆکرا.
بەپێی راگەێندراوی کۆبوونەوەکە، مەلا بەختیار، پاش ئەوەی بەناوی كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و ئەندامانی ئەنجوومەنەكەوە، بەخێرهاتنی كردن و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە، جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا، بەهەڵوێستەكانی بۆ بە دیپلۆماسی چارەسەری كێشەكان، لەهەوڵدایە و سەبارەت بەرێككەوتنی نێوان عیراق و ئەمریكا، ووتی، "دەبێت رێككەوتنەكە بگونجێندرێت لەگەڵ دۆخی ناوچەكە، عیراقو كوردستانیش".
ئاماژەشی بۆ ئەوەشكرد، ئەو دۆخەی ئێستا هەیە، دەبێ تێبپەڕێندرێت، چوونكە هێشتا عێراق رزگاری نەبوە، لەداعش و مەترسییەكانی "بۆیە عێراق و كوردستان، پێویستیان بە ڕۆڵ و پشتیوانی هاوپەیمانان هەیە لە ڕووی لۆژیستی سەربازی و ئەمنییەوە".
سەبارەت بەڕێككەوتنی عێراقو كوردستانیش لەسەر بوودجە، مەلا بەختیار، روونیكردەوە، كە ئەم رێككەوتنە هەنگاوێكی باشە، بەڵام ئەم بابەتە چارەسەری گشتی نییە لەگەڵ عێراق، بەڵكوو كێشەكانی ماددەی ١٤٠ و پێشمەرگە و جێبەجێكردنی ماددەو بڕگەكانی دەستوور، چارەسەری گشتین بۆ كۆی كێشەكان.
لەراگەێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، مەلا بەختیار روونیكردەوە، "دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق، هەروەها سەرەنجامی هەڵبژاردنی مانگی (تشرینی یەکەم/10) پەیوەندییان بەدانوستاندنی چارەنوسسازی ئەمریكاو ئەوروپا و ئێرانەوە لەسەر كێشەی ئەتۆمی و گەمارۆی سەپێنراوی سەر ئێرانە، لەمبارەوە گەیشتن بەڕێككەوتنێكی گونجاو، كاریگەری ئەرێنی لەناو عیراقو لەناوچەكەشدا هەیە.
هەروەها لەلایەن خۆیشییەوە، حاكم قادر حەمە جان، تیشكی خستەسەر بایەخی رێككەوتنی ستراتیجی ئەمریكا و عیراق، بەبێ ئەوەی دۆخی ئەمنی فەرامۆش بكرێت، هاوكات رونیشیكردەوە، "یەكێتی و پارتی، پێویستیان بەچارەسەری ریشەیی كێشەكان هەیە، بەتایبەت عیراق پابەندی دەستور نابێ و ئەركە یاساییەكانی جێبەجێ ناكات".
لەبەرامبەریشدا، باڵیۆزی ئەمریكا، بە ڕوونی قسەی لەسەر گرینگی سەركەوتنی دانوستاندنی ستراتیجی ئەمریكاو عێراق، بەڕەچاوكردنی مەترسییەكانی داعش، كرد، هاوكات پەیوەندی ئەمریكاو هەرێمی كوردستانیشی بەگرینگ زانی.