پەیامێک لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا
پەیامی کورد ... پەیامێک لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له باره‌ی شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌وانه‌كردووه و تیایدا باسی له‌وه‌كردووه، به‌غدا له سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٠ دا هیچ شایسته‌یه‌كی دارایی بۆ هه‌ولێر نه‌ناردووه.
دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ده خاڵی بۆ ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ناردووه كه تیایدا، پاڵپشت به یاسا و ده‌ستووری عێراق جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه، كه نابێ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌وانیش به‌شێكن له فه‌رمانبه‌رانی عێراق.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه؛ ده‌ستوور زامنی مافی هاوبه‌شی كردنه وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی سیستەمی ئیتیحادی بۆ هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كار بكه‌ن.
دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم روونیكردووه‌ته‌وه، به‌غدا له سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٠ هیچ شاییسته‌یه‌كی دارایی بۆ هه‌ولێر نه‌ناردووه، ئه‌مه جیا له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران كه ده‌گاته ٤٥٢ ملیار دینار و له‌لایه‌ن ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌نایاسایی راگیراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا هاتووه، حكوومه‌تی عێراق له شوباتی ساڵی ٢٠١٤ تا ساڵی ٢٠١٩ هیچ شاییسته‌یه‌كی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه.
دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌یان به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كانی رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقی له ساڵی ١٩٦٣ تا ٢٠٠٣ له دژی گه‌لی كوردستان هاوپێچ كردووه و كۆی زیانه‌كان ده‌گاته زیاتر له ٣٨٤ ملیار دۆلار.