Kurdistan
ئەمڕۆ ٣٦ ەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکان لە ئاستێکی باڵا لە بارزان بەڕێوە دەچێت
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ چوارشەممە، له گۆڕستانی جینۆسایدكراوانی بارزانییه‌كان له بارزان، به درووشمی " له جینۆسایده‌وه بۆ ئارامی و ژیان " ڕێوڕەسمی ٣٦ ەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فوئاد عوسمان، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند:"ئەمڕۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆ،ڕێوڕه‌سمی ٣٦ ەمین ساڵه‌ی جینۆسایدیكردنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، له گۆڕستانی جینۆسایدكراوی بارزانییه‌كان له بارزان"
ووتیشی،" چاوەڕێ دەكرێت نوێنه‌رایه‌تی ووڵاتان له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و ده‌زگای حكومی عێراقی و كوردستانی بەشداری رێورەسمەكە بكەن و تیایدا چه‌ند وتار و چالاكییه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش ده‌كریت".