TR KU SO
FB X
Kurdistan

مامۆستایەکی خانەنشینکراو لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

Navas Jan
Admin
📅 11 Temmuz 2021 14:24

پەیامی کورد … مامۆستایەکی خانەنشینکراو لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

 

مامۆستایەکی خانەنشینکراوی خەڵکی مەهاباد کە زستانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢١، هێزە ئەمنییەکانی مەهاباد حوسێن حەسەن خانی ئەندامی “مەکتەبی قورئان”یان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ مانگ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

 

حوسێن حەسەن خانی تەمەن ٦٢ ساڵ کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ وەکوو مامۆستا لە ئیدارەی پەروەردە و بارهنێنانی مەهاباد وانەی وتووەتەوە ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٢ی جولای ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو.

 

ئەو مامۆستا خانەنشینکراوە دواجار مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو (فێوریەی ٢٠٢١) لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی حکوومەت” سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

Paylas: