TR KU SO
FB X
Kurdistan

مامۆستایەکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

Navas Jan
Admin
📅 12 Şubat 2023 19:02

پەیامی کورد... مامۆستایەکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا


سەلاح ئازادی، ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان و خەڵکی مەریوان، سزای یەک ساڵ بەندکرانی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم ڕۆژانەی دواییدا لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەریوان، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام" بەسەر سەلاح ئازادی، مامۆستا و چالاکی پیشەیی مامۆستایانی قوتابخانه سەپاند.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەلاح ئازادی لە مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٢، بە هەناردنی بانگهێشتنامەیەک لەلایەن دادگای شاری مەریوانەوە بانگ کرابوو.

دواتر، دانیشتنی دادگا بۆ بەدواداچوون بۆ تۆمەتە سەپێندراوەکان بەسەر سەلاح ئازادی لە ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، لەم دادگایەدا بەڕێوەچوو.

هەروەها ئەم چالاکە پیشەییە، لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن لقی یەکی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی مەریوان، بانگکرا و دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.

Paylas: