Kurdistan
ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی فەرمانبەران دەستپێدەکات و سەرەتاش مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەریمی کوردستان لە ٥ بۆ ٧ هەموو مانگێک دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکات