TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئاڵمانیا ڕاهێنانی سەربازیی هێزەکانی عێراق و کوردستانی ڕاگرت

سارا
Yazar
📅 04 Ocak 2020 19:26

پەیامی کورد     ...    ئاڵمانیا ڕاهێنانی سەربازی هێزەکانی عێراق و کوردستانی ڕاگرت 

لە دوای کوژرانی قاسم سلیمانی و چەندین کەسی هاوڕای لە هێرشی فڕۆکەگەلی بی فڕۆکەوانی ئەمریکا لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا ، ئاڵمانیا ڕاهێنانی هێزەکانی ئەمنییەتی عێراقی و پێشمەرگەکانی کوردستانی ڕاگرت .

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەرتەشی ئاڵمانیا لە ڕاپۆرتێکدا بۆ کۆمیسیۆنی کاروباری بەرگری مەجلیسی ئەم ووڵاتە " بۆندێس تاگ " ی ڕاگەیاند : کە ئەم بڕیارەی لە ڕیگای مەقەڕری ناوەندی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە ڕابەرایەتی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئەو هیزانەی لە بن فەرمانی خۆی گرتووە و جێبەجێ کردنی بۆ هەموو ئەندامانی ئەم هاوپەیمانییە گرینگ و ئیجبارییە .

Paylas: