مانگی رابردوو عیراق رۆژانە زیاتر له هەزار بەرمیل نەوتی بۆ چین ناردووە
پەیامی کورد … مانگی رابردوو عیراق رۆژانە زیاتر له هەزار بەرمیل نەوتی بۆ چین ناردووە
فەرمانگەی گشتی گومرگەكانی چین ڕایدهگهیهنێت، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا عیراق رۆژانە زیاتر لەهەزار بەرمیل نەوتی بۆ چین ناردووەو لەپلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە كە زۆرترین نەوتیان بۆ چین هەناردەكردووە.
فەرمانگەی گشتی گومرگەكانی چین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لە مانگی تەمموزی 2021دا عیراق 32 ملیۆن و 690 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ چین ناردووە، كە یەكسانە بە هەزارو 54 بەرمیل لەرۆژێكداو بەراورد بەمانگی حوزەیران لەسەدا 34 زیادیكردووە.
له بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سعودیە لەپلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە كە زۆرترین نەوتی بە چین فرۆشتووەو لەو مانگەدا نزیكەی 47 ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ ئەو وڵاتە ناردووە و لە دوای ئەویش روسیا بە زیاتر لە 46 ملیۆن بەرمیل لە پلەی دووەمدا هاتووە.
عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین ئەو نەوتەی بەرهەمی دەهێنێت هەناردەی رۆژهەڵاتی ئاسیای دەكات بەتایبەتی چین و هندستان، بەشێوەیەك نزیكەی لەسەدا 67ی كۆی هەناردەكانی بۆ ئەو ناوچەیە دەنێرێت و ئەوەی تری هەناردەی ئەوروپاو ئەمریكای دەكات.