TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ناوی حیزبەکەی گۆڕی

Navas Jan
Admin
📅 19 Eylül 2022 17:45

پەیامی کورد... ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ناوی حیزبەکەی گۆڕی

ماکرۆن لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە ساڵیادی یەکەم سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ لە پاریس بەڕێوەچوو، ناوی حیزبەکەی لە ( کۆماری بۆ پێشەوە) گۆڕی بۆ ( ڕاپەڕین)، لە وتەیەکیشدا وەک سەرۆکی فەخری حیزبەکە ڕایگەیاند، ئەگەر یەکگرتوو نەبن توندڕەوەکان سەردەکەون.

ماکرۆن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا کە مانگی نیسانی ڕابردوو بەڕێوەچوو، سەرکەوتنی بەرامبەر مارین لوپێنی ڕکابەریدا بەدەستهێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا زۆرینەی ڕەهای لەدەستدا، سەرۆکی فەرەنسا ساڵێک بەر لە گەیشتنی بە کۆشکی ئیلیزێ، پارتەکەی دامەزراندوە و ئامانج لە گۆڕینی ناوی حیزبەکەی ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٧.

Paylas: