TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

Navas Jan
Admin
📅 07 Şubat 2022 14:58

پەیامی کورد... ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتێک و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی داراییەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە و سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەنجوومەنی دادوەری و خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ مانگی یەکی 2022 دابەش دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە وێڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەڵام وەزارەتی دارایی سستە لە دابەشکردنی مووچە و چاوەڕوانە بەغدا 200 ملیار دینارەکە بنێرێت بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە خێراتر بکات.ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

Paylas: