TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیامی کورد … کەمپەینی ڕزگارکردنی چۆمی “گادەر” له‌لایه‌ن ژینگه‌پاریزانی شاری شنۆ دامەزرا

Navas Jan
Admin
📅 16 Kasım 2021 17:30

پەیامی کورد … کەمپەینی ڕزگارکردنی چۆمی “گادەر” له‌لایه‌ن ژینگه‌پاریزانی شاری شنۆ دامەزرا

ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەیی و خەڵکی ناڕازی شاری شنۆ کەمپەینێکیان بە مەبەستی پێشگرتن به‌ هەڵگرتنی لەڕادەبەدەری خیز و شێواندنی ژینگەی چۆمی “گادەر” و دەوروپشتی پێک هێنا.

   لەو کەمپەینەدا داوا لە هاونیشتمانیانی شاری شنۆ و سەرجەم ژینگەپارێزان و گەلدۆستان کراوە کە له‌ ئاست شێواندنی ژینگە و هەڵگرتنی لەڕادەبەدەری خیز و زیخ لە ڕووباری “گادەر” زیاتر هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و تەنانەت هەڵوێستی جددیان هەبێ.

بە پێی هەواڵی"چاونیوز" ئەو دڵسۆزانەی شار بە ڕاشکاوی نامەی سەرئاوەڵایان بۆ پارێگار ناردووە و داوای چارەسەری ڕیشەیی ئەم کێشەیەیان لێ کردووە و تەواو هەوڵی خۆیان دەدەەن لە چوارچێوەی یاسا پێش بەم دیاردە ناشیرنە بگرن، بەڵام لە ئەگەری وڵام نەدانەوە بەرپرسان، خەڵک هەڵوێستی جدی خۆی دەبێ.

Paylas: