ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە سلێمانی تا دێت زیاتر دەبێت
پەیامی کورد ... ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە سلێمانی تا دێت زیاتر دەبێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خاكسپاردنی مردووانی كۆرۆنا له سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هه‌شت كه‌س به‌هۆی ڤیرووسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌رمی ٦ كه‌سیان له‌سلێمانی ده‌نێژین و ته‌رمی دوو كه‌سیشیان ره‌وانه‌ی كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه كراونه‌ته‌وه.
عه‌بدوڵا سه‌نگاوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خاكسپاردنی مردوانی كۆرۆنا له سلێمانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، " هه‌ر ئێستا ده‌ستده‌كه‌ین به ناشتنی شه‌ش ته‌رمی قوربانیانی كۆرۆنا، دوو ته‌رمیش ڕه‌وانه كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه‌ی شاهید كراونه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاندوه، تا ئه‌م ساته له سلێمانی ٨ كه‌س به ڤیرووسی كۆرۆناوه گیانیان ده‌ستداوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خاكسپاردنی مردوانی كۆرۆنا داواشی له‌هاوڵاتیان كردوه، پابه‌ندی ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان بن.