TR KU SO
FB X
Kurdistan

ماکرۆن هۆکاری قەدەغەکردنی پۆشینی عەبا لە وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات

Navas Jan
Admin
📅 05 Eylül 2023 13:28

پەیامی کورد... ماکرۆن هۆکاری قەدەغەکردنی پۆشینی عەبا لە وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دووپاتیکردەوە کە بڕیارەکەی حکومەت بۆ قەدەغەکردنی پۆشینی عەبا لە قوتابخانەکاندا ئامانجی بەرگریکردنە لە عەلمانیەت و بنەماکانی کۆماری فەرەنسا.

ماکرۆن وتی، “ئێمەش لە کۆمەڵگاکەماندا لەگەڵ کەمینەیەکدا دەژین، لەگەڵ کەسانێک کە ئاراستەی ئایین دەگۆڕن و دێن بۆ تەحەدای کۆمار و عەلمانییەت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێکجار خراپترین شت روویداوە لە وڵاتەکەماندا کە چاوەڕێی نەبووین، ناتوانین بەوجۆرە مامەڵە بکەین کە هێرشی تیرۆریستی نەبووبێت”.

ماکرۆن باسی لەوەکرد، رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2020، پرۆفیسۆری مێژوو و جوگرافیا ساموێل پاتی (تەمەن 47 ساڵ) لە بەردەم قوتابخانەکەی لە ناوچەی پاریس لەلایەن جیهادییەکی چیچانییەوە بەر چەقۆ درا و کوژرا.

ئەم پرۆفیسۆرە چەند رۆژێک دوای ئەوەی لە کاتی وانەیەکی تایبەت بە ئازادیی رادەربڕین کاریکاتێری پێغەمبەر محەمەدی پیشانی خوێندکارەکانیدا، کوژرا.

سەرۆکی فەرەنسا بەردەوام بوو و پاساوەکانی بڕیاری قەدەغەکردنی پۆشاکەکەی ڕوونکردەوە: “تەنها دەڵێم ئەم سیستەمە بوونی هەیە، بەراورد لە نێوان کردەوەی تیرۆریزم و ئەو جلەی کە هەندێک کچە موسڵمان لەبەری دەکەن، ناکەم”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تەنها پێتان دەڵێم پرسی عەلمانیەت لە قوتابخانەکەماندا پرسێکی بنەڕەتییە”.

Paylas: