TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژمارەیەک گۆڕانکاری لە پۆستەکانی قائیمقامیەتی دا ئەنجام دران

سارا
Yazar
📅 16 Haziran 2020 21:42

پەیامی کورد    ...   ژمارەیەک گۆڕانکاری لە پۆستەکانی قائیمقامیەتی دا ئەنجام دران

بە پێی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكان رۆژی ١٦ی ٦ی ٢٠٢٠ بە سەرپەرشتی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر هەر یەك لە قائیمقامی قەزاكانی "شەقڵاوە، دەشتی هەولێر، خەبات" گۆڕانكارییان تێدا كرا.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، لە ڕێوڕەسمێكدا ئیبراهیم شێخەڵڵا قائیمقامی قەزای دەشتی هەولێر لە جێگەی جوان رەفیق قائیمقامی قەزای شەقڵاوە دەست بەكاربوو، جوان رەفیق وەك قائیمقامی قەزایی دەشتی هەولێر لە جێگەی ئیبراهیم شێخەڵڵا دیاریكراو دواتر كوێستان ئەحمەد قائیمقامی قەزای ڕەواندوز وەك قایمقامی قەزای خەبات دەست بەكار بوو.
دەربارەی گۆڕانكارییەكە هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "ئەو گۆڕانكاری و جێ گۆڕكێیەی دەستمان پێیكردووە، بۆ بەرژەوەندی گشتی و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانە بە ڕۆحیەت و ئەزموونێكی نوێ، لەهەفتەی رابردووشدا هەمان پرۆسەمان لە ناحییەكان دەست پێكرد".
جێگری پارێزگاری هەولێر وتیشی: "ئەو جۆرە گۆڕانكاریانە لە قەزایەكەوە بۆ قەزایەك و لە ناحییەكەوە بۆ ناحیەیەكی دیكە، كارێكی ئیدارییە و مەبەست لێ گواستنەوەی ئەزمون و خزمەتكردنی زیاتر هاووڵاتییانە". 

Paylas: