TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئامار و داتای پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان تا دێت زیاتر دەبێت

سارا
Yazar
📅 25 Kasım 2019 18:58

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەری داتا و زانیاری لە فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هاتنی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامە و تا ئێستا 17 هەزار كەس هاتوون، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بە هاوكاریی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان پێداویستییان بۆ دابین دەكات، بەڵام عێراق هیچ هاوكارییەكی نەكردوون.

عەلی عیسا، بەڕێوبەری داتا و زانیاری لە فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان گوتی: "هاتنی پەنابەری رۆژئاوای كوردستان بە هۆی هێرشی توركیا بەردەوامی هەیە و رۆژانە ژمارەیەك پەنابەرمان بۆ دێت، هەر كاتێكیش كە دەگەن، ئێمە شوێنیان بۆ دابین دەكەین لە سنووری پارێزگای دهۆك و تاوەكوو ئێستاش ژمارەیان گەیشتووەتە 17هەزار پەنابەر".

عیسا گوتیشی: "ئاو و كارەبا و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئاوارەكان دابین كراوە و ئەوەی لە توانادا بێت حكوومەتی هەرێم بۆیانی دابین دەكات، پێداویستییەكانی دیكەش رێكخراوە خێرخوازییەكان دابینی دەكەن، بۆیە هیچ كێشەیەكیان نییە، بەڵام حكوومەتی عێراق هیچ هاوكارییەكی نەكردوون، لە كاتێكدا ئەمە پرسێكی سیادییە و پێویستە حكوومەت خەمی لێ بخوات، بەڵام نەك هەر بۆ پەنابەرانی سووریا، بگرە بۆ پەنابەرانی ناوخۆش هاوكارییان زۆر كەمە".

بەڕێوەبەری داتا و زانیاری لە فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەكان باسی لەوەش كرد: "تاوەكو لە سنووری دهۆك شوێن هەبێت، نیشتەجێیان دەكەین و ئەگەر شوێنیش نەما، وێستگەی دووەمی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان، هەولێر دەبێت".

Paylas: