مەکگۆرک و لایەنانی ناڕازیی لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوە
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ چوار لایەنی نارازی لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوە.
برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە شاری سلێمانی لەگەڵ عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبوونەوە.
هاوکات کۆبوونەوەکە نزیکە ٥٠ خولەکی خایاند و لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. دواتر برێت مەکگۆرک کۆبوونەوەکەی خۆی لەگەڵ لایەنەکان کۆتایی پێهێنا و مەکۆی سەرەکی گۆڕانی جێهیشت. لەهەمان کاتدا چوار لایەنەکە لەگەڵ یەک بۆ ماوەی ٢٠ خولەکێک لەنێوان خۆیاندا کۆبوونەوە و دواتر هەر چوار لایەنەکە شوێنی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت. چاوەڕێ دەکرێت کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانی لەسەر کۆبوونەوکە رێک بخرێت.
ئەمرۆ سێشەممە ٢٢ی مایس، برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ربەرەنگاربوونەوەی داعش بە سەردانێک گەیشتە سلێمانی و لە سەرەتادا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی و دیموکراسی کۆبووەوە و دواتر لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لەگەڵ چوار لایەنە ناڕازییەکەی هەرێم لە کۆبووەوە.