TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەریوان/ سەلفییەکان هەڕەشە لە خەڵکی دەکەن و هێزە ئەمنییەکان خەڵکی مەدەنی دەستبەسەر دەکەن

Navas Jan
Admin
📅 04 Mayıs 2021 12:17

پەیامی کورد … مەریوان/ سەلفییەکان هەڕەشە لە خەڵکی دەکەن و هێزە ئەمنییەکان خەڵکی مەدەنی دەستبەسەر دەکەن

 

رۆژێک پاش ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵکی مەریوان بە مانۆڕی سەلەفییەکان لەم شارەدا و برینداربوونی دوو هاووڵاتی بە چەقۆ و قەمە لە لایەن ئەو گرووپە ئیسلامییەوە، ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی چوار هاووڵاتییان لەم شارەدا دەتسبەسەر کردووە.

 

بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراویمافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر دە و نیوی شەوی دووشەمە ٣ی ئایاری ٢٠٢١، هێزەکانی ئیداەری ئیتلاعاتی مەریوان چوار کەسیان بە ناوەکانی " کەژوان فەیزی"، " فواد فەیزی"، " ئاکۆ چاوکی" و " شێرکۆ سوهرابی" لە گۆڕەپانی بایەوە دەستبەسەر کردووە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە راگەیاند کە ئەو چوار هاووڵاتییە خەڵکی گەڕەکی داسێرانی مەریوانن و بە هۆی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە مانۆڕی سەلەفییەکان لەو گەڕەکەدا و بریندارکردنی دوو  هاووڵاتی لەلایەن ئەو گرووپە ئیسلامییەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کراون.

 

ئێوارەی شەمە ١١ی بانەمەڕ(١ی مەی) گرووپێک لە سەلەفییەکانی مەریوان بە چەقۆ و قەمە هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک لە گەڕەکی داسێران و دوو کەسیان بریندار کرد کە دۆخی تەندرووستیی یەکیان ناجێگیر لە قەڵەم دراوە.

 

خەڵکی مەریوان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی دژی مانۆڕی سەلەفییەکانی ئەو شارە، شەوی رابردوو لە گەڕەکی داسێران کۆ بوونەوە و خوازیاری بەرەوڕووبوونەوەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان دژی ئەو گرووپە بوون کە هێزە ئەمنییەتییەکان لە شوێنەکە ئامادە بوون و بڵاوەیان بە خەڵکی ناڕازی کردبوو.

Paylas: