ئیمارات پێنج ملیۆن دۆلار بۆ شنگال دابیندهكات
پەیامی کورد... ئیمارات پێنج ملیۆن دۆلار بۆ شنگال دابیندهكات
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند، بە هاوكاری و دەستپێشخەری نادیە موراد چالاكوانی ئێزدی بڕی یەك ملیۆن و ٨٣٠ هەزار درهەم كە نزیكەی پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریكاییە، بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەیەكی پەرەپێدانی گشتگیر بۆ دابینكردنی ئاو و پاكوخاوێنی ژینگەیی لە قەزای شنگال دابیندەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9 ی شوبات_ی 2023 سوڵتان ئەلشەمسی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند: ئیمارات كاردەكات بۆ ئەوەی بەشداری بكات لە پاڵپشتیكردنی سەرجەم پڕۆژەكانی سەقامگیری لەو ناوچانەی بەهۆی هێرشەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە زیانیان بەركەوتووە لە قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا، لەڕێگەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ پەراوێزخراوەكان، بەتایبەتی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووانی ئێزدی.
باسی لهوهش كرد،لەڕێگەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەكەوە، هەوڵی دابینكردنی ئاو و پاكوخاوێنی ژینگەیی بۆ ٩ گوندی قەزای شنگال دەدەین، ئەوەش لە چوارچێوەی سەركەوتنی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكەدا دێت، كە توانیویانە هەموو ئامانجەكانی بەدەستبهێنێت”.