TR KU SO
FB X
Kurdistan

ژمارەی تەرمە دۆزراوەکانی یەختە نوقومبووەکە گەیشتە 26 کەس

Navas Jan
Admin
📅 07 Kasım 2022 00:20


پەیامی کورد... ژمارەی تەرمە دۆزراوەکانی یەختە نوقومبووەکە گەیشتە 26 کەس

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، ژمارەی تەرمە دۆزراوەکانی یەختە نوقومبووەکەی کەناری ئێڤیای وڵاتی یۆنان گەیشتە 26 تەرم کە یەکێکیان خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

شێخ حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان رایگەیاند، دوای دۆزینەوەی سێ تەرمی دیکە ژمارەی تەرمەکان گەشتە 26 تەرم، کەیەکێک لە تەرمەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانە بە ناوی (زانا قادر) کە لەگەڵ زیاتر لە 70 کەس لە یەختەکەدا بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا 12 کەس لەو کەسانەی لە ناو یەختەکەدا بوون ڕزگارکراون، چارەنووسی ئەوانی دیکەش نادیارە، هەڵمەتی گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو لە دوورگەی ئێڤیای یۆنان یەختێک به‌ 70 په‌نابه‌ره‌وه‌ ژێرئاو کەوت.

Paylas: