Kurdistan
ئاماری تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی مەترسیدار لەم شارە جارێکی دیکە ڕووی لە زیادبوون دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئاماری تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی مەترسیدار لەم شارە جارێکی دیکە ڕووی لە زیادبوون دەکاتەوە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆڕۆنا لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە.
٥٥ کەس دۆخی تەندرووستیان خراپە و لە بەشی ئای سی یوو کە بەشێکی هەرە هەستیاری نەخۆشخانەیە دان .
تەنیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگای سنە ٣٠ کەس، لە سەقز٢ کەس و لە مەریوان ١ کەس بەهۆی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستداوە.