TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەرجی نوێ بۆ هاوردە کردنی ئۆتۆمبێل لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە دیاری کرا

Navas Jan
Admin
📅 30 Eylül 2020 17:18

 

پەیامی کورد ... مەرجی نوێ بۆ هاوردە کردنی ئۆتۆمبێل لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە دیاری کرا

 

 ڕێنماییەكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان مەرجی نوێی بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دیاریكردووە و سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو و لێدراو چەند پێوەرێكی نوێ دەستنیشانكراون.

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نوسراوی ژمارە (15062) لە 28ی ئەیلولی 2020 ڕێنمایی ژمارە (4)ی ساڵی 2020ی تایبەت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەكردووە.

 

مەرجە نوێیەكان بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بەمجۆرە:

 

یەکەم: ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی کەم دوو ئێرباک لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABS ی هەبێت.

 

دووەم: بڕوانامەی COC لەگەڵدا بێت، دەکرێت لە دەروازە سنوورییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی کوالیتی بڕوانامەی COC ی پێبدرێت.

 

سێیەم: ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لە 14 سەرنشین بەرەو سەرەوە مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.

 

چوارەم: ئۆتۆمبێلی کلاسیک دەبێت بەلایەنی کەمەوە 40 ساڵ بەسەر دروستکردنی تێپەڕبووبێت و دوای تۆمارکردنی هیچ کڕین و فرۆشتنی پێوە ناکرێت.

 

پێنجەم: هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابووری دەبێت و کار بە هیچ نووسراوێک ناکرێت کە بە واژۆی وەزیری ناوخۆ نەبێت.

 

شەشەم: هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی قەلغان درع تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆیە.

 

حەوتەم: ئۆتۆمبێلی کارەبا رسوماتی چوار پستۆن تۆماردەکرێت.

 

هەشتەم: ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.

 

نۆیەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بۆ فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەهێندرێنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان تەنیا بە ژمارەی میری تۆماردەکرێن و ناکرێت خاوەنداریێتی بگوازێتەوە جگە لە لەوانەی کە بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986 دەفرۆشرێت، یان هەر یاسایەکی دیکە جێگای ئەو یاسایە بگرێتەوە.

 

دەیەم: ئۆتۆمبێل دەبێت لە 100 کیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت کاتێک دەگاتە دەروازە سنوورییەکان.

 

یازدەیەم: ئۆتۆمبێلی ستێرن لایی راست یان محور داخڵ ناکرێت و تۆمارناکرێت.

 

سەبارەت بە مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوودا لە ماددەی شەشەمی نووسراوەکەدا هاتووە، کە دەبێت ئەم کەموکوڕیانەی خوارەوەی نەبێت.

 

یەکەم: ژێرئاوکەوتوو و سووتاو بڕاوە نەبێت.

 

دووەم: سایدی بڕاوە یان لە حیمکراو یان خوار نەبێت.

 

سێیەم: تۆکمەی دەرگا یان بانی بڕاوە یان لە حیم نەبێت، یان لێدراو نەبێت بەشێوەیەک کە کاری کردبێت لە شاسی و خواری کردبێت یان ئێرباگی تەقاندبێت.

 

چوارەم: هەردوو ئێرباگی شۆفێر و تەنیش شۆفێر لە سیستمی کۆمپانیای دروستکەر کار بکات و تووشی تەقین نەبووبێت و چاککرابێتەوە.

 

پێنجەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە 1-1-2020 داخڵ کراون و ئێرباگیان تەقیوە، بەڵام چاککراوەتەوە داخڵ دەکرن و تۆماردەکرێن تاوەکو 31-12-2020 و دوای ئەم بەروارە بڕگەی 4ی سەرەوە جێبەجێدەکرێت.

Paylas: