ئەمڕۆ پەرلمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ پەرلمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌دان به وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و پرۆژه‌یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی رۆژی 6-1-2021
به‌رنامه‌ی كار:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (52)و مادده‌كانی (54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی ساڵی سێیه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 2021/1/6 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌دان به به‌ڕێز (كه‌مال عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولڕه‌حمان) بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق، به‌پێی بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی (په‌نجا و شه‌ش) له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.