TR KU SO
FB X
Kurdistan

مێرمنداڵێک لە شنۆ دەستبەسەر کرا

Navas Jan
Admin
📅 04 Aralık 2021 17:17

پەیامی کورد …مێرمنداڵێک لە شنۆ دەستبەسەر کرا

مێرمنداڵێکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١ی دێسامبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەر بە شاری شنۆ بە ناوی شارام مەنگوڕ تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران شارام مەنگوریان دەستبەسەر کردووە  و دواتر بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گوازراوەتەوە.

تا کاتی نوسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی شارام مەنگور لەبەردەست نیە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم پەیوەندییەدا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

Paylas: