Kurdistan
پەیامی سەرۆک بارزانی لەساڵیادی ڕێککەوتننامەی ١١ ی ئادار
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی رێککەوتننامەی 11ی ئادار رایگەیاند، دوای 48 ساڵ و پاش جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان و تێپەڕاندنی قۆناغی جۆراوجۆر، ئەو ڕێككەوتنە و سەرجەم ڕێككەوتنەكانی تر بە دەستووری 2005ـیشەوە لە لایەن بەغدا پێشێل كراوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی لەساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئادار:-
ئەمڕۆ 48 ساڵ بەسەر یەكەم ڕێككەوتنی نێوان گەلی كوردستان و حكوومەتی عێراقیدا تێدەپەڕێ كە تێیدا دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلی كوردستاندا نرا. دوای 48 ساڵ و پاش جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان و تێپەڕاندنی قۆناغی جۆراوجۆر، ئەو ڕێككەوتنە و سەرجەم ڕێككەوتنەكانی تر بە دەستووری 2005ـیشەوە لە لایەن بەغدا پێشێل كراوە و پاش مێژوویەكی پڕ لە كارەسات، هێشتا شكاندنی شەراكەت بەردەوامە و هێشتا هەر بە عەقڵییەتی ئینكار و پەراوێزخستن مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردستان دەكرێت.