TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی زەحمەتکێشان دەکات

سارا
Yazar
📅 02 Aralık 2019 18:09

پەیامی کورد    ...   ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی 12ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێر و سەعد خالید جێگری سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی بەستنی كۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتكێشانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ سەركردایەتی تازەی ئەو حزبە خواست.

هەر لەو دیدارەدا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پشتیوانیكردنی فرەلایەنی و سەقامگیری سیاسی لە هەرێمی كوردستان.

بارودۆخی سیاسی عێراق و پڕۆسەی سیاسی هەرێم و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ باشتركردنی دۆخی ئیداری و ئابووریی هەرێم تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

Paylas: