TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە لەم کاتەدا دەست پێدەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 03 Mayıs 2020 19:14

پەیامی کورد     ...      مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە لەم کاتەدا دەست پێدەکاتەوە

بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بە هۆی ئەوەی هاوپەیمانان هەست بە مەترسی داعش دەكەن و ئاگاداری هەموو كردەوە و جمووجۆڵێكی تیرۆریستانن، بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە و بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان دەست بە مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە بكرێتەوە.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند : "جمووجۆڵی داعش زۆر زیادی كردووە، بە تایبەت لە ناوچە كوردستانییەكان و هاوپەیمانانیش بەردەوام چاودێری داعش دەكەن و ئاگاداری جمووجووڵ و كردەوەكانی داعشن، كە زۆر جار خۆیان زانیاری بۆ ئێمە ڕەوانە دەكەن، بۆیە بڕیاریان داوە  كە بەردەوام بن لە هاوكاریكردن و ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە".

بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیشی كردەوە: "لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و دواتریش هاتنی مانگی ڕەمەزان، مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە ڕاگیرا، بەڵام بڕیاریان داوە دوای جەژنی ڕەمەزان جارێكی دیكە دەست بە مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە بكەنەوە".

Paylas: