TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی : جەخت لەوە دەکەینەوە کە کولتوری گەشەسەندنی ئاشتیانە بەردەوام دەبێت

سارا
Yazar
📅 17 Kasım 2023 19:19
پەیامی کورد  ...  مەسروور بارزانی : جەخت لەوە دەکەینەوە کە کولتوری گەشەسەندنی ئاشتیانە بەردەوام دەبێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ڕۆژی زمان و ڕۆشنبیری تورکمانی دەکات و ڕایدەگەێنێت: جەخت دەکەینەوە لەسەر بەردەوامبوونی کولتووری پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان کیانەکان.

بەبۆنەی ڕۆژی زمان و ڕۆشنبیری تورکمانی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نووسیویەتی "ڕۆژی زمان و ڕۆشنبیری تورکمانی پیرۆز بێت".

مەسروور بارزانی نووسیویەتی، "بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ پاراستنی مافەکانی سەرجەم قەوارەکان و بەردەوامی فەرهەنگی یەکگرتنی ئاشتیانە لەنێوان قەوارەکانی کوردستان".

لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، ٢٥ی شوبات وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری تورکمانی و ١٧ی ئەم مانگە وەک ڕۆژی فەرمی زمان و ڕۆشنبیری تورکمانی ناسێنران و بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران پەسەند کران.

Paylas: