Kurdistan
مەسروور بارزانی: هیوادارم یادی پارتی ببێتە هۆی ئاشتی و ئاوەدانی زیاتر
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی بەبۆنەی 73مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت، هیوادارم یادی دامەزراندنی پارتی ببێتە مایەی بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورەتر و ژیانێکی بەختەوەرتر بۆ گەلەکەمان و ئاشتی و ئاوەدانی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان.
دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی:
بەبۆنەی یادی 73 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی کوردایەتی و بەرخودان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک و رابەرمان مەسعود بارزانی، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک، ئەندام و لایەنگرانی پارتی، پێشمەرگە قارەمانەکان، بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم .
هیوادارم ئەم بۆنە مەزنە ببێتە مایەی بەدەستهێنانی دەسکەوتی گەورەتر و ژیانێکی بەختەوەرتر بۆ گەلەکەمان و ئاشتی و ئاوەدانی و ئارامی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان.