TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی: هیوادارم کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی گرنگی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق

Navas Jan
Admin
📅 11 Nisan 2021 16:16

پەیامی کورد … مەسروور بارزانی: هیوادارم کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی گرنگی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢١، مەسرور بارزانیو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەبولغەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد.

 

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ کرا.

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێشکەوتنێکی ئابووریی دیاری بەدەستهێناوە و ئاماژەی بەوەدا، سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، پەیامێکە بۆ وڵاتانی عەرەبی کە پێوستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا، پەرە پێ بدەن، بەتایبەتیش لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

 

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کرد و هیوای خواست، کۆمکاری عەرەبی، ڕۆڵی گرنگی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق. 

جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، خوازیارە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت.

Paylas: