TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 21 Aralık 2023 04:58
پەیامی کورد  ...  مەسروور بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کۆبووەوە

مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ ئەلینا ڕۆمەناوسكى، باڵیۆزى ئه‌مریكا لە عێراق ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە حکوومەتی فیدراڵ ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و نابێت بەغدا وەک هاووڵاتییەکی پلەدوو، ڕەفتار لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی سیستەمی فیدراڵی و پتەوکردنی بنەما دیموکراتییەکان لە عێراقدا کردەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانیی ووڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی لە چوارچێوەی عێراقدا دووپات کردەوە.

پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکانی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. 

Paylas: