Kurdistan
مەسروور بارزانی: لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سێهەمین ساڵیادی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر پەیامێکی بڵاو کردەوە بڵاو کردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە: "ئەو دۆخە نائاساییەی کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر هاتە ئاراوە، جێگەی قبوڵکردن نییە".
دەشڵێت: "هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە، بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات".