TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی لەگەڵ کازمی کۆ بوویەوە

Navas Jan
Admin
📅 08 Aralık 2021 15:02

پەیامی کورد … مەسروور بارزانی لەگەڵ کازمی کۆ بوویەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بوویەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8-12-2021، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی کردووە و لە فڕۆکەخانە کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی جەختیان لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و گەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و گرنگیی چڕکردنەوەی  هەوڵ وتواناکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش، کردووە.

جومعە عیناد، وەزیری بەرگری و ژمارەیەک فەرماندەی سوپای عێراق یاوەریی مستەفا کازمی لەو سەردانەیدا بۆ هەولێر، دەکەن.

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کۆ ببێتەوە.

Paylas: