TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 24 Aralık 2019 20:11

پەیامی کورد    ...    مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی زایینی له‌ مه‌سیحییه‌كان ده‌كات، دووپاتیشده‌كاته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ده‌مێنێته‌وه‌.
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (د.خ)، مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان كردوه‌ و هیواداره‌ له‌ كه‌شێكی ئارام و ئاسوده‌دا جه‌ژن به‌سه‌ربه‌رن.
ده‌شڵێت "هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ده‌مێنێته‌وه‌، شانازیش ده‌كه‌ین، كه‌ په‌ناگه‌یه‌ك بووه‌ بۆ میوانداریكردنی سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ر، له‌ناویشیاندا مه‌سیحییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش درێغی نه‌كردوه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دابینكردنی ئارامی و دڵنیایی و یارمه‌تیدانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر سته‌م و زۆرداری په‌نا بۆ هه‌رێم ده‌هێنن".
له‌كۆتاییدا مه‌سرور بارزانی هیواخوازه‌ شه‌ڕ و نه‌هامه‌تیی له‌ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌ گشتی كۆتایی پێ بێت و ئاشتی و ئارامی و ئاوه‌دانی سه‌قامگیر بێت.

Paylas: