مەسروور بارزانی: نیگەرانین لە پەرەسەندنی چالاکی چەکدارانی داعش لە ناوچە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: نیگەرانین لە پەرەسەندنی چالاکی چەکدارانی داعش لە ناوچە .
ڕۆژی شەممە ٢٠٢٠/٥/٣٠ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مێجەر ژەنەڕاڵ ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا. جەخت لە گرینگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرا .
سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی چالاکی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەربڕی بەتایبەتی هێرش کردنە سەر جووتیارانی کورد و ڕفاندنیان.
مێجەر جەنەڕاڵ هیل ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرینگی ئەمریکا و هاوپەیمانانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا. گوتیشی شەڕی تیرۆر هێشتا کۆتایی نەهاتووە و پێویستە لە هەماهەنگی کردن لە گەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بین و زیاتر پەرەی پێ بدەین.