مەسروور بارزانی و پاڤێڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و پاڤێڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوسەرۆکی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوەوە و رایگەیاند، پێویستە گشت لایەنە بەشداربوەکانی حکوومەت، پشتگیری لە كارنامەی حکوومەت بکەن، چوونکە بەرنامەی ھاوبەشی لایەنە بەشداربوەکانی ناو حکوومەتە.
بەپێی ڕاگەێندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاڤێڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکیتی نیشتمانی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
هاوسەرۆکی یەکیتی جەختی لەوەکردەوە، "یەکێتی وەک بەشدارێکی سەرەکی پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کێشەی لایەنە سیاسییەکان نابێت لە دامودەزگا حکوومییەکاندا ڕەنگ بداتەوە و پێویستە ھەمو لایەک بە پشوفراوانییەوە ھاوکار بین بۆ ئەوەی بە دانوستان ھەموو کێشەکان چارەسەر بکەین، چونکە ھەمو دەسکەوتەکانمان ئەنجامی یەکڕیزی و تەباییمان بوە، نبۆیە ھەمو ھەوڵێک دەدەین ھاوکار بین بۆ ئەوەی ئەو دۆخە سەختە و قەیرانەکان تێپەڕێنین".
مەسروور بارزانی ووتیشی، "خەڵکی ھەرێمی کوردستان، وێڕای تەحەمولکردنی سەختییەکان، نیگەرانن لە گرژییە ناوخۆییەکان و چاوەڕوانن لایەنەکان دۆخێکی لەباری سیاسی بڕەخسێنن، حکوومەتی ھەرێم حکوومەتی ھەمو هەرێمی کوردستانە و پێویستە گشت لایەنە بەشداربوەکانی حکوومەت پشتگیریی لە کارنامەی حکوومەت بکەن، چوونکە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم، بەرنامەی ھاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتە".
سەرۆکی حکوومەت جەختیشی لەوە کردەوە، "حکوومەتی ھەرێم ھەمو تواناکانی خستوەتە گەڕ، بۆ ئەوەی ئەو رەوشە ئابووری و تەندرووستییە نەخواراوە تێپەڕێنێت و دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان باشتر بکات، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕوانی پالپشتی ھەموو لایەنەکانە".