مەسروور بارزانی: کوردستان دەتوانێ ئاسایشی خۆراک بۆ خۆی دابین بکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: کوردستان دەتوانێ ئاسایشی خۆراک بۆ خۆی دابین بکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئەوەندە دەوڵەمەندە کە نەک تەنیا دەتوانێت ئاسایشی خۆراک بۆ خۆی دابینبکات، بەڵکو دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ عیراق و بۆ زۆرێک لە ناوچەکەش.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی تشرینی دووهمی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە هەولێر رایگەیاند، ئەو جۆرە پڕۆژانە وادەکەن یارمەتی خەڵکی هەموو کوردستان بدات.
وتیشی: "کوردستان ئەوەندە دەوڵەمەندە کە نەک تەنیا دەتوانێت ئاسایشی خۆراک بۆ خۆی دابینبکات، بەڵکو دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ عیراق و بۆ زۆرێک لە ناوچەکەش".
مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو پڕۆژانە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوورییە و ئەرکی سەرەکی کابینەکەشیەتی.