TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەل وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆدەبێتەوە

سارا
Yazar
📅 15 Şubat 2020 22:02

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ شەممە ١٥/٠٢/٢٠٢٠  مەسروور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن لە گەڵ سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و  گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرا. 
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە ڕووسیا پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکات . گوتیشی دەمانەویێت دۆخی عێراق ئارام وسەقامگیر بێت و رێگە لە چالاکبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بگیرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرینگی هێوربوونی دۆخی ناوچەکە بە تایبەتی سووریا کردەوە و داواشی لە ڕووسیا کرد ڕۆڵی گرینگی خۆی لە سەقامگیربوونی دۆخی سووریا و رێزگرتن لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد بگێڕێت.

Paylas: