TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

سارا
Yazar
📅 02 Haziran 2020 19:35

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/2 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد. 

لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ کرا.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بە گرینگی دایەلۆگی ستراتیژی نێوان ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق کرد، کە بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و هەرێمی کوردستانیش تێێدا بەشدار دەبێت. گوتیشی ئێمە هەموو هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی عێراق  و هەرێمی کوردستان دەدەین ، بەتایبەتیش بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئابوورییە سەختەی بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرینگی بەشداری هەرێمی کوردستان کردەوە لە دایەلۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا بە شێوەیەک کە ئەنجامەکانی لە بەرژەوەندی گشتی تەواوی پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

Paylas: