TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە

سارا
Yazar
📅 26 Mayıs 2022 12:53
پەیامی کورد   ...  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە

دوێنێ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە داڤۆس ، لە گەڵ سیخرێد کاخ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ کرا. بەتایبەتی هەماهەنگی و هاریکاری لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی هۆڵەندی لە هەرێمی کوردستان.

Paylas: