Kurdistan
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی شانشینی بەحرەین کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی شانشینی بەحرەین کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، لە گەڵ شاندی شانشینی بەحرەبن بە سەرۆکایەتی شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.