TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 16 Nisan 2020 21:43

پەیامی کورد    ...    مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ٣٣ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان په‌یامێكی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "سەری رێز و نەوازش لە بەردەم گڵکۆی شەھیدانی ئەو دەڤەرە دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ تویته‌ری خۆی:

"له (٣٣) مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و  ژمارەیەک گوند و گووندی دەڤەری خۆشناوەتی، کە رۆژی 1987/4/16 لەلایەن رژێمی بەعسەوە کیمیابانکران و بووەهۆی شەهیدبوون وبرینداربوونی سەدان کەسی بێتاوان، سەری رێز و نەوازش لە بەردەم گڵکۆی شەھیدانی ئەو دەڤەرە دادەنوێنین و هەمیشە لە یادمانن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی زیاتری کەس وکاری سەربەرزی شەھیدان".

 

Paylas: